بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌که‌یدا که هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌شاری به‌غدا ده‌ڵێت "پێویسته سه‌رجه‌م ڕێککه‌وتنه ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاسمانی عێراق به‌ڕووی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا دابخرێت".
موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته سه‌رجه‌م بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌نێو خاکی عێراق دابخرێت، هه‌روه‌ها داوای داخرانی کۆمپانیا ئه‌منییه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقیشی کرد.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا سه‌در ده‌ڵێت "پێویسته هیچ وڵاتێکی دراوسێی عێراق له‌حاڵه‌تی نه‌کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه بیانییه‌کان له عێراق، ده‌ستوه‌ردان له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی عێراق نه‌که‌ن".
به‌شێکی په‌یامه‌که‌ی سه‌در تایبه‌ت بوو به حه‌شدی شه‌عبی و باسی له‌وه‌کرد، ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی بخرێته سه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریی و له‌ژێر فه‌رمانه‌کانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق کاربکه‌ن.
............
340